لە ساڵی ٢٠٢١عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەبڕێت

((خۆر))_
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراقدا ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ كورتهێنانی بودجه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌”.

هاوکات، ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کردوە، بەپێی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایی بودجەی ٢٠٢١، عێراق  ٣٠ ترلیۆن دیناری دیکە قەرز بۆ مووچە لە ساڵی ئایندە دەکات، داوامان کردوە بەو دۆخەیەوە عێراق هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەولێر نەنێرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح-ی نیمچه‌ فه‌رمی عێراقی وتووه‌، “بودجه‌ی 2021ـی عێراق بڕگه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و پڕۆژه‌ی نوێی تیادا نییه‌، بودجه‌كه‌ زیاتر پشتیبه‌ستووه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی وه‌ره‌قه‌ی سپی كه‌ حكومه‌تی عێراق پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردووه‌”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت “حكومه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له‌بودجه‌ی عێراق دروستده‌بێت، په‌نا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بات”.

مەحاسن حەمدوون، ئەندامی لیژنەی دارایی به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح-ی وتووه‌، حکومەت و وەزارەتی دارایی عێراق هیچ پلانێكیان نییه‌ بۆ تێپەڕاندنی قه‌یرانی دارایی.

لای خۆشیانەوە، ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کە یەکێکە لە پەرلەمانتارە نەیارەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ میدیا عێراقیەکان رای گەیاندووە، بەپێی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایی بودجەی ٢٠٢١، عێراق  ٣٠ ترلیۆن دیناری دیکە قەرز بۆ مووچە لە ساڵی ئایندە دەکات، داوامان کردوە بەو دۆخەیەوە عێراق هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەولێر نەنێرێت.

Back to top button