لە ساڵێکدا زیاتر لە 12 مامۆستای زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرای دەکات کە بەپێی ئاماری تۆمارکراو، لە ماوەی ساڵێدا زیاتر لە 12 مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوە ئاماژەی بە ئەوە داوە کە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی ساڵی رابردوودا لانی کەم 12 مامۆستای زمانی کوردی کە بە شێوەی خۆبەخشانە زمانی کوردییان فێری منداڵانی کوردستان دەکرد، لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە هەر لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 20 مامۆستای دیکەی زمانی کوردی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ کراون و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

Back to top button