لە سۆلاغی شنگال مۆنۆمێنتێک بۆ قوربانییانی ئێزدی دروست دەکرێت

لە سۆلاغی شنگال دەست بە پرۆژەی مۆنۆمێنتی قوربانییانی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی کراوە و بڕیارە وەک ڕەمزێک بۆ قوربانییانی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی مۆنۆمێنتەکە دروست بکرێت.

سەرچاوەیەک لە قەزای شنگال  ڕاگەیاند: “پرۆژەی مۆنۆمێنتی قوربانییانی کوردانی ئێزدی یەکێکە لە داواکارییەکانی کوردانی ئێزدی و بۆ ئەوەیە نیشانی جیھان بدرێت، چونکە ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزدی ھاتووە کەموێنە بووە، لەبەر ئەوەیش وەک ڕەمزێک بۆ پێشاندانی قوربانییانی ئەو کارەسات مۆنۆمێنت بۆ قوربانییانی کارەساتی شنگال دروست دەکرێت.”

سەرچاوەکە گوتیشی: “پرۆژەی مۆنۆمێنتی قوربانییانی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لە سۆلاغی سەنتەری قەزای شنگال دەستی پێ کردووە و لەلایەن ئەندازیارانی ئێزدییەوە کاری تێدا دەکرێت، دوای تەواوبوونی دەبێتە ھێمای پێشاندانی فەرمانی لەناوبردنی کوردانی ئێزدی.”

Back to top button