لە سەیدسادق پارەی سندوقی بەخشین دزراوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

خۆپێشاندەرانی دوێنێی شارۆچکەی سەید سادق کۆمەڵێک دزیان ئەنجامداوە، جیا لە کەلوپەلی بارەگاکان، پارەی سندوقی بەخشینیش دزراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون ، خۆپێشاندەرانی سەیدسادق لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕیندا چەند کارێکی نایاسایشیان ئەنجامداوە، سەرچاوەیەک ڕای گەیاند هەرچی کەلوپەلی ناو بارەگا حزبیەکان بوون لەلایەن کۆمەڵێک لە خۆپێشاندەرانەوە دزراون.
کادرێکی کۆمەڵی ئیسلامی بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” پارەی سندوقی بەخشین کە بۆ بێ باوکان دانراوە، لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە دزراوە و ئەمەش وایکردوە کە لە ئێستادا نەتوانین یارمەتی بەسەر بێ باوکانی سەیدسادق دابەش بکەین ، ئەمانە خۆپێشاندەرنین بەڵکو گرووپێکی ئاژاوەگێڕی دز و جەردەن هاتوون بۆ ئەوەی بارەگا حزبیەکان تاڵان بکەن”، چاودێرێکیش دەڵێت ” لە کاتێکدایە خۆپێشاندەران بەناوی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی دزی خۆپێشاندانیان ئەنجامداوە لەکاتێکدا خۆیان دزی و تاڵانی دەکەن “.

Back to top button