لە قەزای سێمێل بە گوژمەی 25 ملیار دینار پڕۆژە جێبەجێ کراون

قایمقامی قەزای سێمێل گوتی: لە بودجەی ساڵی ڕابردوودا بەگوژمەی 25 ملیار دینار 50 پڕۆژەمان بۆ جێبەجێ کراوە کە هەنێکیان تەواو بوونە هەندێکیش لە بواری جێبەجێکردندان، بۆ ئەمساڵیش داوای زیاتر لە 40 پڕۆژەمان کردووە بە گوژمەی 16ملیار دینار، ئەویش ڕەزامەندی بدرێت دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.

قایمقامی قەزای سێمێل ، خەلیل مەحمود ، ڕایگەیاند: بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە بۆ ئەمساڵ بەگوژمەی 16ملیار دینار پڕۆژەمان پێشکەش کردووە، نزیکەی 50 پڕۆژەش جێبەجێکراون و لەبواری جێ بەجێکردن دان ، کە هەنێکیان تەواو بوونە و هەنێکیشان کاریان لەسەر دەکرێت ، کە گوژمەی 25ملیار دیناریان بۆ خەرج کرابوو.

خەلیل مەحمود گوتیشی: ئەو پڕۆژانەی جێبەجێ کراون و لە بواری جێبەجێکردن دان هەموو  سێکتەرەکان لە خۆ دەگرێت کە پەیوەندی بەژیانی خەڵکی سنووری قەزای سێمێل هەیە .

مەحمود ڕوونیشی کردەوە: بۆ پلانی سێ ساڵەی خۆمان داوای 144پڕۆژەمان کردووە، بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 44 پڕۆژەن بە گوژمەی 16ملیار دینار، چاوەڕێ دەکەین بودجەمان بۆ تەرخان بکرێت و جێبەجێیان بکەین.

Back to top button