لە ناحیەی سەرگەڕان سوپا دووبارە هەڕەشە لە جوتیارانی کورد دەکاتەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ماوەیەک دوای ئارامبوونەوەی ڕەوشی ناحیەی سەرگەڕان و وەستانی پڕۆسەی تەعریب لەو ناوچانە، دووبارە سوپای عێڕاق هەڕەشە لە جوتیارانی کورد دەکات و جوتیاران ئەشکەنجە دەدەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون ، فەوجێكی سەربازی سوپای عێراقی هاتووەتە سنووری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دووبز و جووتیارانی کوردیان بانگکردووەتە بارەگاکانی خۆیان هەڕەشەیان لێ کردووون کە دەبێ زەوییەكانیان ڕادەستی عەرەبە هاوردەکان بكەن.
لەمبارەوە محەمەد ئەمین، سەرۆكی لیژنەی چارەسەری كێشەی زەویوزار لە سنووری قەزای دووبز، دەڵێت “فەوجێكی سەربازیی سوپای عێراقی هاتوونەتە سنووری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دووبز و ئامانجیان هەڕەشە و فشار خستنەسەر جووتیارانی كوردە”.
گوتیشی: “لەم یەک دوو ڕۆژەدا چەند جووتیارێکی كوردیان بە ناوەكانی (یووسف عەلی ئەحمەد ئەمین، ئەحمەد محەمەدسەعید، ئەسكەندەر جەوهەر، نەشئەت خەرابە) بانگ کردوووتە بارەگای فەوجەكەیان و لەوێش هەڕەشەیان لێ کردوون ، ئەوەشی خستوەتە ڕوو کە هەڕەشەی توندیان لە جووتیاران كردووە و پێیان ڕاگەیاندوون دەبێ ئەو زەوییانەی كە بڕیاریان لەسەر دەرچووە، رادەستی عەرەبە هاوردەكانی بكەن، هەروەها ڕاشی گەیاندووە کە جووتیارانی كورد تانەیان داوە لە بڕیاری دادگا و داوەر و بە تاپۆ سەلماندوویانە زەوییەكان موڵكی ئەوانن، بۆیە راپێچی ئەو بارەگا سەربازییانە كراون.

Back to top button