لە ڕێگەی کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریرەوە کێشەی ساغکردنەوەی تەماتە چارەسەر دەکرێت

بینایی کامەران -خۆر
بەرێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی ھەولێر رای دەگەیەنێت کە کێشەی ساغکردنەوەی تەماتە چارەسەر دەکەن و لەمبارەوە لەگەڵ کارگەی دۆشاوی تەماتەی ھەریر قسەکراوە، تاوەکو تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەو کارگەیەدا بۆ دروستکردنی دۆشاوی تەماتە ساغ بکرێتەوە.
عبدولڕەحیم عومەر، لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ڕۆژانە نزیکەی ٣ ھەزار سندوق لە جوتیاران وەردەگیرێت، ڕێوشێوێنی پێویستیش گیراوەتەبەر بۆ کڕینەوەی بەرووبوومی تەماتە، لە سبەی چوار شەممە و پێنج شەممەوە جوتیاران لە شارۆچکەی خەبات و لە مەفرەقی کەورگۆسک بەرووبومەکانیان لێ وەردەگیرێت.
ھەروەھا بۆ ڕێکەوتی ١١و١٢ی تەمووز ناوچەی قوشتەپە ١٣و١٤ تەمووز ناوچەی شەمامک ١٥و١٦ی مانگ ناوچەی گوێڕ ١٧و١٨بۆ ناوچەکانی دیکە دیاری کراوە تاوەکو بەرھەمی جوتیاران وەربگیرێت.

Back to top button