لە کاتی روودانی بومەلەرزەدا چۆن خۆت دەپارێزیت؟

لەکاتی روودانی بومەلەرزەدا گرنگە نەشڵەژێیت و بزانیت چۆن خۆت دەشاریتەوە بۆ ئەوەی زیان پێنەگات، ئەگەر لە ماڵەوە بوویت پێویستە بچیتە ژێرمێزەوە یان شوێنێک کە کەرەستەکانی ماڵەکە بەسەرتدا نەکەوێت.

ماڵپەڕی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە پەڕەی فەرمی خۆیان کۆمەڵێک رێنماییان خستووەتە ڕوو گرنگە لە کاتی روودانی بومەلەرزەدا پەیڕەویان بکەیت، ئەوانیش:

یەکەم: ئەگەر لە ماڵەوە بوویت، رامەکە و لەو شتانە دوربکەونەوە کە ئەگەری کەوتنیان هەیە، خۆت لە ژێر مێزێکی پتە و یان گۆشەیەکدا حەشار بدە و دەموچاوت داپۆشە.

دووەم: ئەگەر لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا بوویت، لە پردەکان دوربکەوەرەوە و ئۆتۆمبێلەکەت لە شوێنێکی سەلامەت و دوور رایبگرە، لە ناو ئۆتۆمبێلکەت بمێنەرەوە تاکو بومەلەرزەکە کۆتایی دێت.

سێیەم: ئەگەر لە رێگادا دەڕۆیشتی، لە ستوونی کارەبا و باڵەخانە بەرزەکان و دار ودرەخت دوربکەوەرەوە.

چوارەم: ئەگەر بەهۆی بومەلەرزەوە بریندار بوویت، پەیوەندیی بکە بۆ ئاگاداربوون لە شوێنەکەت تاێت دەکرێت ئارام بگرە و چاوەڕوان بە تاکو تیمەکانی فریاگوزرای دەگەن.

Back to top button