لە کەمپی دۆمیز پەکەکە لە ڕفاندنی چوار منداڵ سەرکەوتوو نابێت

گۆڤەند سەکەش-خۆر

لە کەمپی دۆمیز بەمەبەستی چەکدار کردنیان، چەکدارانی پەکەکە هەوڵی ڕفاندنی منداڵانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ دەدەن و لە ڕفاندنی چوار منداڵ سەرکەوتوو نابن.

بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر))، چەکدارانی پەکەکە هەوڵی ڕفاندنی منداڵان دەدەن لە کەمپی ئاوارەکان، لە کەمپی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆک چەند کەسێکی سەر بە پەکەکە هەستاون بە ڕافاندنی چوار کچی منداڵ بۆ ئەوەی بیان بەن بۆ شاخ و بیان کەنە چەکدار.
هەر بەپێی زانیاریەکان، چوار کچی منداڵ ئامادەکرابوون ببردرێن بۆ شاخ، بەڵام خانەوادەی یەکێک لە منداڵەکان پلانەکەی پەکەکە ئاشکەرا دەکات و دوای ئەوەی دەبینێت کچەکەی لەگەڵ سێ لە کچی تری بچوک وەستاون و چاوەڕێی چەند کەسێکی پەکەکە دەکەن بیان بەن، پێش ڕفاندنەکە کچەکان دەبەنەوە ماڵەکانیان.
پێشتریش (( خۆر )) بڵاوی کردەوە کە ( تەڤگەری ئازادی ) ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە سلێمانی هەوڵی ڕفاندنی منداڵانە و دەیان بات بۆ شاخ ، لە ئێستادا پەکەکە هەوڵەکانی چڕتر کردوون بۆ ڕافاندنی منداڵان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، ڕێکجراوەکانی مافی مرۆڤ چەندین جارە هۆشداری دەدەن لەبارەی ئەو کارەی پەکەکە بەڵام پەکەکە لەو کارە نایاساییەی بەردەوامە.

Back to top button