لە گەرمیان دەست بەناونوسین کراوە بۆ دروست کردنی یەکەیەکی حەشدی کوردی

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

لە دەڤەری گەرمیان دەستکراوە بەناوسین بۆ دروستکردنی هێزێکی چەکداری ، کە مەبەست لێی دروستکردنی یەکەیەکی حەشدی شەعبی کوردیە .

دوای ڕێکەوتنی ژێر بەژێری حەشدی شەعبی لەگەڵ دژە تیرۆری لاهور جەنگی و هاتنیان بۆ دەڤەری گەرمیان ، ئێستا دەست کراوە بە ناونوسین بۆ دروستکردنی یەکەیەکی سەربازی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەفەرمی ڕوونکردنەوەی لەسەر نەداوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون ، حەشدی شەعبی بەهاوکاری و دەست پێشخەری باڵی خیانەتکار دەیانەوێت یەکەیەکی حەشدی کوردی پێک بێنن ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو ئەو سەنگەرانەی کە حەشدی شەعبیی لێیە چەکدارە عەرەبەکان لەوێ نەمێنن و لە شوێنی ئەوان یەکەیەکی چەکداری کورد هەبن بە فەرماندەیی عەرەبەکان .

Back to top button