لە یەك مانگدا زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلاری داهاتی مەرزەكانی سلێمانی بۆ چەند بەرپرسێكی یەكێتی دەڕوات

بەپێی زانیاریی پشتڕاستكراوە، مانگانە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن چەند كەسێكی دەستڕۆیشتوو لە سەرکردایەتیی یەکێتی دەڕوات، هەر بۆیە تاقمەكانی نێو یەكێتی ڕێگە نادەن حکوومەت چاكسازییەكانی خۆی لە خاڵە سنوورییەکان بكات.

تەنانەت بەهۆی ئەم دزییەوە، لە سەرەتای ٢٠٢٠ەوە تا ئێستاو زیاتر لە ٥٠٠  ملیۆن دۆلار لە لایەن ئەو بەرپرسانەی یەكێتییەوە بردراوە و بۆ خەزێنەی گشتی نەگەڕێندراوەتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەری نێو یەكێتی كە لاهوور جەنگی سەردەستەیانە، بە پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس و تەواوی خۆفرۆشانیەوە، هەڵمەتێكی چەواشەكارانە و ڕشتنی فرمێسكی تیمساحییانەیان بۆ سلێمانی دەست پێ كردووە گوایە حكوومەت پارەی پێویست بۆ پرۆژەکانی سلێمانی تەرخان ناکات، لە كاتێكدا ئەگەر ئەو پارە دزراوە  بۆ خەزێنەی حكوومەت بگەڕێندرێتەوە، بە دڵنیاییەوە لە پرۆژەکانی سلێمانیدا خەرج دەکرێت وەك پێشتریش لە لایەن بەرپرسانی حكوومەتەوە ئاماژەی پێ دراوە.

Back to top button