مافی یاسایی هەرێمی کوردستانە بەهێز پەکەکە لەسەر خاکەکەی دەربکات

((خۆر))-هۆشیار عەلی

لە ڕووی یاسایی نێودەوڵەتیەوە بوونی پەکەکە پێشێلکردنی سه‌روه‌ری خاکی هه‌رێمی کوردستان و عێراقه، چونکە پەکەکە لە لیستی تیرۆی هاوپەیمانان و ئەمریکایە، ئەوەش دەسەڵات دەدات بە هەرێمی کوردستان بەهێز ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستیە لە خۆی دووربخاتەوە.

شارەزایانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، پێیانوایە بوونی په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان پێشێلکردنی سه‌روه‌ری خاکی هه‌رێمی کوردستان و عێراقه،‌ چونکه‌ ئەو هێزە لەگەڵ ئەوەی هیچ مۆڵه‌تێکی ره‌سمی نیه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق، بووەتە هۆکاری چۆڵکردنی سەدان گوند و ئاوارەبوونی خەڵکەکەی و ڕفاندنی منداڵان و ئەنجامدانی کاری نایاسایی تا ئاستی ئەوەی لە ماوەی رابردوو .

نەریمان عەبدوڵا، شارەزا لە سیاسەتی نێودەوڵەتی، پێیوایە‌ له‌ روانگه‌ی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی په‌که‌که‌ حزبێکی بێگانه‌یه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی داگیر کردووه‌ جگه‌ له‌ داگیرکردن بۆته‌ هۆی زیانی ماددی و گیانی بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ سه‌ره‌رای دروستکردنی کێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کە هۆکارە له‌شکرکێشی وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان که ‌ئه‌مه‌ش پێشێلکردنی تەواوی سه‌روره‌ری خاکی هه‌رێمی کوردستان و عێراقە.

گووتی “هەرێمی کوردستان مافی یاسایی خۆیەتی ئەو رێکخراوە تیرۆرستیە لە خۆی دووربخاتەوە”.

Back to top button