مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵی بزێو

مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵی بزێو

مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵی سەركەش یان بزێو یەكێكە لەو بابەتانەی زۆربەی مامۆستایان و چینی پەروەردەی سەرقاڵكردووە، لێرەدا دەكرێت چەند خاڵێكی گرنگ بخەینەڕوو بۆ مامەڵەكردن و پەروەردەكردنی منداڵانی سەركەش لەوانە:
1- پێویستە تا ڕادەیەك دایك و باوكان فەزایەكی ئازادی بدەنە منداڵەكەیان.
2- لەلایەكی ترەوە پێویستە هەمیشە بەهێمنی مامەڵەی لەگەل بكەن، لە هاواركردن و تووڕەیی و دەنگی بەرز دووركەونەوە،
3-پێویستیشە هەمیشە دایك و باوك كاتێك منداڵێكی سەركەش كارێكی هەڵە دەكات دەبێت بۆی ڕوون بكەنەوە كە ئەوەی كردوویەتی نادروستە، ئەمە بێجگە لەوەی كە پاداشتێك بدات بە منداڵەكە ئەگەر كەمتر سەركەش بێت یان هەر شتێكی ڕاست بكات،
4- نابێت هەرگیز فەرامۆشی بكەن، چونكە فەرامۆشكردن دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەكە هەست بە خەم و ناخۆشی بكات .

چەند خاڵێكی گرنگ هەن كە دەبێت ڕەچاو بكرێن لە كاتی مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵێكی سەركەش :

•ئەنجامدانی كاری دروست و شایستە لەبەردەم منداڵەكەدا.
• دووركەوتنەوە لە دەنگی بەرز، پێویستە دایكان و باوكان بەهێوری قسەی لەگەل بكەن، بۆ ئەوەی منداڵەكە وابزانێت كەسێكی گەورەیە.

• دەبێت منداڵەكە هەست بە متمانە بەخۆی بكات و هەست بە كەموكوڕی نەكات، باشترە دایك و باوك لەگەڵ منداڵەكەیان دابنیشن و باشترە لەتەنیشت یەكتر بن.

• پێویستە ئەو وشانە بەكاربهێنرێت كە ئاسانە بۆ تێگەیشتن.
• لە كۆتاییدا ڕاستگۆیی لەگەڵ منداڵدا .

 

Back to top button