ماڵی تاڵەبانی بەڕەکە لە ژێر پێی لاهور دەردەهێنن

((خۆر))
بەهۆی پاشەکشەی یەکێتی لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی کە بەهۆیەوە زیانی زۆریان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرکەوتووە ماڵی تاڵەبانی بڕیاریانداوە بەڕەکە لە ژێر پێی لاهور دەربهێننەوە و بڕیارە ستراتیژیەکان لە لاھوور جەنگی وەربگرنەوە.
کێشە ناوخۆییەکانی ماڵباتی تاڵەباتی، بەتایبەتی دوای جوڵەکانی لاهور جەنگی بە گەیشتنی بە پۆستی هاوسەرۆکی یەکێتی زیاتر بوون، بەڵام ماڵی مام جەلال بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) بڕیاریانداوە بۆ لەمەو دوا ئەو بەڕە لە ژێر پێی لاهور جەنگی دەربهێنن و بۆ جارێکی دیکە بۆ پەیوەندیە ستراتیژیەکانیان لەگەڵ پارتی بۆ هەولێر بگەڕێنەوە.
هەر بەپێی زانیاریەکان، لە چەند رۆژی داهاتوو ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکیتی کۆ دەبنەوە، کە تیایدا گەڕانەوەی یەکێتی بەشێوەی عەقلانی بۆ هەولێر و دەستبەرداربوونی یەکجاری لەو هەوڵانەی کە لە ڕێگەی لاهور جەنگی بۆ دابڕانی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەدرا.

Back to top button