محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق : دەمانەوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار چاو له‌ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بكەین‌.

محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق : دەمانەوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار چاو له‌ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بكەین‌.

محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، دەیانەوێت پارێزگای ئەنبار لە رووی ئاوەدانکردنەوەی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لێبكه‌ن.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دروستكردنی هه‌رێمی ئه‌نبار ڕایگه‌یاند، “دروستكردنی هەرێمی ئەنبار تا ئێستا نەخراوەتەڕوو، بەڵام ده‌پرسین ئایا هەرێمەکان دەستوورین یاخود نادەستوورین؟ ئەو هێزە سیاسیەی دەستووریان نووسیوەتە ئێستا رێگە لە هەر پارێزگایەک دەگرن کە داوای هەرێم بوون دەکات”.

حه‌لبووسی جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، “هەرێمبوون بابەتێکی دەستوورییە، هەرێمیش کاریگەریی نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بەغدا ناوەند بێت”.

له‌باره‌ی جیاوازیی له‌بیركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمه‌كان حه‌لبووسی باسی له‌وه‌كرد، “ئەمڕۆ بەسرە داوای هەرێم دەکات، لای هه‌ندێك لایه‌ن هەرێمی بەسرە قبووڵە، بەڵام ئەگەر بەیانی سەلاحەدین داوای هەرێم بکات، ئەوا دەڵێن نەخێر و رێگری لێدەکرێت”.

Back to top button