محەمەد ئەمین پێنجوێنی: بارزانیی ڕووی لە ئێمە کرد وتی کێ ئەزێتی داون؟

محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاستەوانی باشوری کوردستان،بەم دواییە کتێبێکی لە بارەی وێستگە جیاوازەکانی خۆی لە نێو سیاسەت بڵاوکردوەتەوە، باسێکی سەرەنج ڕاکێش لە سەر عەدالەتی بارزانیی نەمر دەگێڕێتەوە..

-لە درێژەی ھاتوچۆمدا بۆ ناو جوتیارانی ناوچەکە، لە رێگەی پێنجوێن، پارتی گرتمی بردیانم بۆ گوندی (چەوتان) لە ئاوی ساردیان ھەڵکێشام وتیان با لە شیوعیەت پاکتبکەینەوە.

-منیش توڕە بووم وتم شەرتبێ لای سەرکردایەتی شۆڕش لای (مەلا مستەفا) شکاتتان لێبکەم.

-بارەگای بارزانی لە قوتابخانەیەکدا بوو، شێخ لەتیفی حەفید و بارزانی دوو بە دوو قسەیان دەکرد، شێخ ڕۆشت و بارزانی ڕووی لە ئێمە کرد و زۆر گرنگی پێداین،

پرسیاری کرد کێ ئەزێتی داوین؟ من یاداشتێکم نوسیبوو خوێندمەوە دواتر خستمە بەردەمی و زیاتر لە بارەی ڕەوشەکە قسەمکرد، وتم: ئێمە حزبەکەمان پشتگیری جەنابت دەکات، سۆڤیەتیش پشتگیری جەنابتە لەو ململانێیەدا، ئەوانیش ئازاری ئێمە دەدەن، دەڵێن پیاوی بارزانین، من ناوی دوو بەرپرسم درکاند، فەرمانیکرد، وتی ئەو دوو ناوانەم بۆ بانگبەن، ئەوانیان بانگکردو لە بەرچاوی ئێمە کارێکی پێکردن با بەدەواری شڕی نەکات، وتی ئەوانە قوتابین شایەنی ئەو ئازاردانە نین، یەکێکیان پەنجەی بۆ من درێژکردو وتی: ئەزبەنی ئەوەیان لەسەر دیواری مەرکەزی پێنجوێن دروشمی شیوعیانەی نووسی منیش گرتم، بارزانی لێی پرسی چی نووسیبوو؟ کابرا وتی: نووسی بمرێت دیکتاتۆرییەت بژی چینی کرێکار، لەم قسەیە زیاتر توڕەبوو وتی: پێم نەوتون ئازاری خەڵک قوتابی مەدەن، وتومە ئەوانە بگرن شۆڕش تێکدەدەن.

Back to top button