محەمەد رەئوف کەرکوکی ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەمەد رەئوف کەرکوکی ناسراو بە “حەمە رەئوف کەرکوکی” لە دوای ماوەیەک بێدەنگی و نەبوونی کاری هونەریی نوێ سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەلبوومێکە.

محەمەد رەئوف لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بەرگی ئەلبوومە نوێیەکەی خستووەتە ڕوو، کە وابڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا بەشێوەیەکی جوان بڵاویبکاتەوە.

ئەو هونەرمەندە ئاشکرایکردووە، ئەلبوومە نوێیەکەی لە ژێر ناوی “وەرزێکی تاڵ” بڵاودەکاتەوە و لە هەشت تراک پێکدێت، لەلایەن توانا خورشیدەوە بەرگی ئەلبوومەکە دیزاین کراوە.

محەمەد رەئوف کەرکوکی، هونەرمەندێکی ناسراوی کوردستانە، خەڵکی شاری کەرکوکە و لە شاری سلێمانی دادەنیشێت، ساڵانێکە سەرقاڵی کاری هونەرییە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی هەیە.

Back to top button