مستەفا کازمی لە دژی یاسایی قەرز دەوەستێتەوە

((خۆر))-

مستەفا کازمی لە دژی یاسایی قەرز دەوەستێتەوە و لایەنە شیعیەکان هۆشداری دەدەن لەوەی کە حکوومەتی عێراق دەبێت پابەندی ئەو یاسایە بێت کە دەریانکردوە.

مستەفا کازمی رای گەیاند، یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کێشە و هەڵەی زۆری تێدایە پێویستە لەگەڵ پەرلەمان چارەسەریان بکەین.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له‌ میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشەممەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاندوه‌، یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کێشە و هەڵەی زۆری تێدایە پێویستە لەگەڵ پەرلەمان چارەسەریان بکەین.

بەپێی زانیاریەکانی میدیا عێراقیەکان، کازمی بە روونی بە سەرکردە شیعیەکانی دژ بە هەرێمی کوردستانی وتوە ئەو ناتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هاوشێوەی مالیکی و عەبادی ببڕێت.

Back to top button