مستەفا کازمی چەندنهێنییەک دەربارەی تەرمی سەددام حسێن و دۆسیەی گەندەڵی ئاشکرا دەکات

مستەفا کازمی، ئاشکرای کرد کە بینیویەتی لە دوای لەسێدارەدانی تەرمی سەدام حسێن سەرۆکی پێشوتری عێراق، لەنێوان ماڵەکەی ئەو و ماڵی نوری مالکیدا فڕێدراوە و ڕاشیگەیاند بەهۆی گەندەڵی 600ملیاردۆلار بەفیڕۆدراوە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، گەندەڵی سەرجەم دامودەزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە و ئەوەش بووەتەهۆی بەهەدەردانی 600 ملیار دۆلار لە سامانی وڵات.

ئەم وتانەی ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “شەرقولئەوسەت” ڕاگەیاندوە و ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی بڵاویکردۆتەوە، کازمی ئاماژەی بەوە داوه “کەسانێک هەن هەوڵی ناشیرینکردنم دەدەن و حکومەتەکەم بە بەرپرسیاری هەموو کەموکوڕییەکانی سیستمی سیاسی و حکومەتەکانی پێشوو لە بیست ساڵی ڕابردوودا دادەنێن”.

کازمی باسی دۆسییەی گەندڵی کردوەو  وتوێتی، گەندەڵی زیاتر لە 600 ملیار دۆلاری لە سامانی عێراقی بەهەدەرداوە، کە بۆ بەرژەوەندیی تاکەکان و قەوارە حزبی و سەربازییەکان بەکارهێنراوە.

سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەڵێت، “بەداخەوە کەسانێک هەن دەیانەوێت مێژووی خراپی خۆیان لە حوکمڕانیدا پاک بکەنەوە، بۆ ئەمەش گەندەڵییەکانی چەندین ساڵی پێشوو دەخەنە ئەستۆی حکومەتی کازمی”.

کازمی سەبارەت بە سەدام حوسێن، رایگەیاندووە، دوای لەسێدارەدانی هێنایان لەبەردەم ماڵەکەی من و ماڵی نوری مالکیدا فڕێدرا، بەڵام نوری مالکی بە پاسەوانەکانی راگەیاند کە رادەستی یەکێک لە شێخەکانی خێڵی ئەلنەدا “خێڵی سەدام حوسێن”ی بکەن، ئەوکاتە لە تکریت نێژرا.

لەدرێژەی قسەکانی دەربارەی تەرمی سەرۆکی پێشتوری عێراق ڕایگەیاندوه، لەدوای ساڵی 2012 کاتێک داعش کۆنترۆڵی ناوچەکەی کرد، گۆڕەکە دەرهێنرا و تەرمەکە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نهێنی کە تا ئێستا کەس نایزانێت و دەستکاری گۆڕی کوڕەکانیشی کراوە.

Back to top button