مستەفا کازمی کۆبوونەوە بە یەکێتی دەکات… ئەوەی یەکێتی دەیکات خیانەتە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشکرای دەکات مستەفا کازمی سەرۆکی حکوومەتی عێڕاق لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی کردوە، چاودێرانی سیاسیش پێیانوایە ئەوەی یەکێتی دەیکات خیانەتی نیشتمانیە کە لە شووێنی حکوومەت و پەرلەمان وەکو نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان حزب لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێڕاق کۆبێتەوە.

دکتۆر ( میران موحەمەد ) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە میانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی ( کوردسات ) زمان حاڵی حزبەکەی گووتی “مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بەشداری کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردوە”
هەروەها ڕاشی گەیاند کە کازمی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بەشداریی کردوە و لەسەر پرسی کەرکووک و هەرێمی کوردستان گفتوگۆمان کردوە، گووتی ڕاش دەگەئەنێت ئەمە یەکەم جار نیە بەشداربێت لە کۆبونەوەکانی یەکێتی .

لەمبارەوە سۆران خاکی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی “حزبێك کە دروستکراوی دەستی دەزگا مخابەراتیەکان بێت و بۆ ئامانجێك دروست کرابێت ھەموو ئەوانەی لێ چاوەڕێ دەکرێت و گوێ لە ھەرکەسێکیش ڕادەگرێت کە نیازێکی خراپی بەرامبەر بە گەلەکەمان ھەبێت ، نەك ھەر مەکتەب سیاسی بەڵکو بەرەو سەرتریش لە سەرکردایەتی و خودی سەرۆکەکانیشیان لەلایەن ئەوانەوە کۆبوونەوەیان پێدەکرێت، ئیدی ئەوە شتێکی نوێ نیە ئاسایی و نۆرمەلە” .

چاودێرانی سیاسیش پێیانوایە نابێت لە شووێنی حکوومەت و پەرلەمان حزب پەیوەندی ناشەرعی سیاسی دابمەزرێنێ، ئەوە جۆرێکە لە خیانەتی نیشتمانی و سازشکردن لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان.

Back to top button