منداڵێك بە کلکێکی شەش سانتیمەترییەوە لەدایكبوو

لە دیاردەیەکی دەگمەندا، پزیشکان لە بەرازیل توانیان کلکی منداڵێك لێبکەنەوە کە لە لەدایكبوونەوە بە پشتییەوە بوو.

منداڵێك کە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە تووشی حاڵەتێك بووە ناوی (سپینا بیفیدا)ـە، کە حاڵەتێکی زگماکییە و بەهۆیەوە کلکێك لە بڕبڕەی پشتدا دروست دەبێت کاتێك منداڵەکە لە سکی دایکیدایە، ئەمەش بۆشاییەك لە بڕبڕەی پشتدا دروست دەکات.

ئەم حاڵەتە جۆرێکە لە کەموکورتی بۆری دەماریی، کە لە دەرەوەی جەستەی منداڵ دروست دەبێت و بە پێست داپۆشراوە.

پزیشکان لە نەخۆشخانەی “GRENDAAC“ی منداڵان لە ساو پاولۆ لە بەرازیل توانیان ئەو کلکە کە درێژییەکەی شەش سانتیمەترە و لەناوچەی نێوان بڕبڕەی پشت و حەوزیدایە لێی بکەنەوە.

گروپە پزیشکییەکەش ئەو شانە زیادەیەیان بە “کلکی مرۆڤیی ساختە” ناوبردووە.

تاوەکو ئێستا لە جیهاندا نزیکی ٢٠٠ حاڵەتی لەم جۆرە تۆمارکراوە، کە حاڵەتێکی ناسروشتی کاتی دووگیانییە.

Back to top button