مه‌حموود سه‌نگاوی له‌ لاله‌زار بوو

دوابه‌دوای ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی، به‌ ئه‌ندازه‌ی وه‌ستانی هێز به‌رامبه‌ر یه‌كتر. به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كان و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی ناڕازین له‌م دۆخه‌ی حیزبه‌كه‌یان تێیكه‌وتووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خۆر)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٤ی ٢ی ٢٠٢٣، مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر له‌ لاله‌زار بینراوه‌.

سه‌ردانیكردنی مه‌حموود سه‌نگاوی بۆ لاله‌زار تایبه‌ت بوو به‌ پرسی جوڵانی هێزی هاوسه‌رۆكه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتر و زیاتر ئاڵۆز نه‌بوونی دۆخه‌كه‌.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا مه‌حموود سه‌نگاوی چه‌ندین جار ڕۆڵی نێوه‌ندگیری گێڕاوه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو هاوسه‌رۆكه‌كه‌ی یه‌كێتی.

Back to top button