مه‌سرور بارزانی بۆ ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان  بۆ ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان په‌یامێكی پیرۆزبای بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتیدا هاتووه‌: بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان، بەبۆنەی (29)مین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت: گۆڤاری گوڵان، وێڕای بەجێگەیاندنی پەیامە پیشەییەکەی لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری ڕاست و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و خزمەتکردنی زمان و کولتووری کوردی و بوونی بە سەکۆیەک بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لە نێوان نووسەران و توێژەرانی کورد و بیانی، لە هەمانکاتدا، ڕۆڵێکی گرنگ و دیاریشی هەیە لە پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان .

له‌كۆتاییدا جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: دەستخۆشیتان لێ دەکەم و ئومێدی پێشڤەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم.

Back to top button