مه‌سرور بارزانی: تیمه‌ فریاگوزارییه‌كانمان بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەكه‌ی توركیا و سووریا ئاماده‌ن

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، دامودەزگاکانی حکومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی-م راسپاردووه‌ بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە له‌ توركیا و سووریا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، دامودەزگاکانی حکومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی-م راسپاردوون هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سوور بکەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سوریا.

له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، “بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا 3 تیمی فریاگوزاری و 25 ئەمبولانس ئامادەن”.

Back to top button