مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی پێگه‌ی كورد به‌هێز ده‌بێت

بەرپرسێكی كەركووكی یەكێتی رای دەگەیەنێت،بە گەڕانەوەی پارتی دۆخی كەركووك گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا دێت.

جەنگی عيزەدین، بەرپرسی پێوەندییەكانی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی راگەیاند، ئەو دۆخەی ئێستە لە كەركووك هەیە، پێوەندی بە میلیشیا و سەرباز و دۆخی تەناهی كە لە شارەكە هەیە، هاووڵاتییان و كورد بێزارن.

عیزەدەین دووپاتی كردەوە، وەك چۆن كاتێك پارتی كەركووكی بەجێهێشت، خەڵكێكی زۆر كەركووكیان بەجێهێشت، بەو شێوەیەیش بە گەڕانەوەی پارتی پێگەی كورد لە شارەكە بەهێز دەبێ و كاتێك پارتی بگەڕێتەوە هێز لە كەركووك زیاد دەبێ و نفوزمان زیاتر دەبێ و یەكدەنگ دەبین.

بەرپرسی پێوەندییەكانی مەڵبەندی كەركووك ئاماژەی كرد، لەگەڵ پارتی لەسەر بابەتەكانی كەركووك و بەغدا رێك بووین، بەڵام ئێستە بەهۆی دۆخەكەوە، وای لێ هاتووە و رەنگدانەوە لەسەر كەركووك و ناوچەكە دەبێت، پارتی ئەمڕۆ لە كوردستان هێزێكی گەورە و فراوانە و خاوەنی گەورەترین فراكسیۆنە و حیسابی بۆ دەكرێت، بە گەڕانەوەی پارتی، ئەگەر دۆخەكە 100% نەگۆڕێت، 50% سەروتر دەگۆڕێت.

Back to top button