موقتەدا سەدر پێشبینیەکی مەترسیدار دەکات

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات به‌په‌له‌ بكوژانى چالاكوانان بدۆزێته‌وه‌ و پێشبینیش ده‌كات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌ڕ و كوشتار و ناسه‌قامگیرى زیاتر بێت.

دواى كوشتنى ئیهاب وه‌زنى چالاكوانى كه‌ربه‌لا كه‌ ناڕه‌زاییه‌كى توندى له‌ شاره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق دروست كردووه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى ئایار موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێكى له‌ تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كات حكومه‌ت به‌په‌له‌ تاوانباران بدۆزێته‌وه‌ و به‌ دادگایان بدات.

سه‌در رووداوى تیرۆركردنه‌كان به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ستێته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردن مه‌رج و په‌یماننامه‌ى خۆى هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ى عه‌قڵانى و شه‌رعى و كۆمه‌ڵایه‌تى و نیشتمانى بێت، نه‌وه‌ك “تیرۆركردن كه‌ كارى ترسنۆكه‌كانه‌” بۆیه‌ داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات به‌په‌له‌ تاوانباران به‌ دادگا بدات.

Back to top button