مووچەی ئەو کەسانەی رادەگیرێت کە بە نایاسایی خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە

 

((خۆر))- هۆشیار عەلی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی چاکسازیدا مووچەی ئەو کەسانەی رادەگرێت کە بە نایاسایی خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە.

وەزارەتی دارایی ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی دەکردووە لەبارەی راگرتنی مووچەی ئەوانەی کە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە.

لە گشتاندنێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بۆ راگرتنی مووچەی ئەوانەی کە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوەو، کۆپیەکیشی بۆ دەستەی دەست پاکی نێردراوە.

ئەوەش خراوەتە روو، راگرتنی مووچەی ئەو کەسانە بەهۆی ئەوەیە کە خەرجکردنی پارە بێ پاڵپشتی دارایی بەهەدەردانی دارایی گشتییە.

Back to top button