مژدەیەکی تر بۆ خەڵکی ھەولێر،ئەمڕۆ دەستی پێکرد

سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، عەبدولواحید ئەحمەد ، گوتی: “دوای رەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی قۆناغی دووەمی شەقامی ١٥٠مەتری دەست پێ بکات، ئەمڕۆ دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کرا و، لەم ھەفتەیە لیژنەی سەرپەرشتی کردنی بۆ دیاری دەکرێت، کارەکان بە شێوەیەکی چڕ دەست پێدەکەن، کە ٧کم دەبێت، شەقامی سەرەکی ھەولێر کەسنەزان وھەولێر شەقڵاوەیە، لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەت تەواو دەکرێت، ئەوەش دەبێتە ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتیان و کەمبوونەوەی جەنجاڵی و گەشەکردنی ئابووری و ھەبوونی دەرفەتی کار”.

عەبدولواحید ئەحمەد گوتیشی: “لە چەند رۆژی داھاتوو دیاری دەکرێت پێویستە لە ماوەی چەند ئەو پڕۆژە تەواو بێت، بەڵام کۆمپانیای ھێمن گرووپ، کە زۆر بە توانایە، لەو ماوەی بۆی دیاری دەکرێت، زووتر تەواوی دەکات و کارەکانی دواناخات”.

ئەحمەد باسی لەوەشکرد: “ئێستا پارەکەشی بۆ تەرخان کراوە و وردبینی دەکرێت و بەپێی کاتەکە دیاری دەکرێت، بەڵام پڕۆژەکە کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە و، لە چوار شەقام پێکدێت دووی سەرەکی و دووی خەدەمی دەبێت”.

Back to top button