“مۆدێلی گونجاو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرێمی کوردستانە”

دوای پاپا بۆ گێچ کەوتووەتە گیانی دوژمنان و جاشەکانیان!

((خۆر))- هۆشار عەلی

لە سەدەی 20دا وەکو بینرا هەبوونی کورد نەبینرا و خرایە پشت گوێ. پەیمانی سایکس ـ بیکۆ لە  16/3/1916دا و هەتا ئەوکاتەی پەیمانی لۆزان ئیمزا کراوە، دەوڵەتانی ڕۆژئاوا کوردیان نەبینی و داگیرکردنی خاکی کوردستانیان بە شەرعی کرد. دواتر لە کۆنفرانسی پاریس و سیڤەردا لە ساڵی 1919دا یەکپارچەبوونی کوردستان قبووڵ نەکرا و ئەوە لە لایەک، لە لایەکی دیکەوە پەیماننامەی لۆزان دەرئەنجامی هەموو ئەو پرسانە بوو کە بەسەر کوردستاندا هات.

ساڵی 1924 پەیمانی لۆزان بووە ستارتی دەستپێکردنی سەد ساڵی پڕ لە کۆمەڵکوژی، قڕکردن، شەڕ و پڕۆسەیەکی بە ئێش و ئازار بۆ کورد و کوردستان، ئەو پەیمانە هەموو ڕۆژئاواییەکان ئەنجامیان دا، بۆ لایەنی دژە ـ کورد لە ئاستی ئیقلیمیەوە هەموو دەرفەتێک ڕەخسا کە لە دژی کوردان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن و شەرعیەتیان وەرگرت، بەڵام دەتوانرێ بگوترێ ئەو پڕۆسە دژە ـ کوردە لە سایکس بیکۆ دەستپێکرا لە ساڵی 1990 و دواتر گۆڕدرا.

هەرێمی کوردستان درزێکی خستە ئەو پڕۆسەیە و هەبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سیستەمی دژە کوردی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی شکاند کە لە کاتی پەیمەننامەی سایکس ـ بیکۆوە بەردەوام بووە. بە واتایەکی دیکە هەبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شکاندنی سیستەمی دژە ـ کوردانە، هەر بۆیە دژایەتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دژی شکاندنی سیستەمی لۆزانە کە دەیەویت کوردستان بە بەردەوامی ژێر دەست بێت، ئێستا ڕۆژئاوای کوردستانیش وەکوو دربێکی بچووک بەشداری ئەو پڕۆسەیە بووە و هەوڵی جدی هەیە لە لایەن ئەمریکاوە لە هەژموونی پەکەکە دەربهێنرێ.

“کێشەی پوولەکە لە راستیدا کێشەی شکانی لۆزانە”

لە پڕۆسەیەکدا بە ناوی بەهاری عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پەیماننامەی سایکس ـ بیکۆ زەوی لەرزەیەکی گەورە دروست بوو. هاتنی پاپا پیشانی دا کە ئەو کوردانەی پشت گوێ خران هێشتا لەسەر پێن و بەرخۆدان دەکەن، ئەوان دەتوانن ببنە هاوپەیمانی زۆر گەورەی ئەوروپاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،  لەبەر ئەوەی مۆدێلی گونجاو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرێمی کوردستانە، لەبەر ئەوە ئیدی دەتوانین بڵێن لۆزان شکا.

کێشەی پوولەکە بەڕاستی کێشەی لۆزانە. کێشەی پوولەکە ئەوەیە کە بەرەی دژە ـ کورد زیاتر و قووڵتر هەست بە شکستی سیستەمی لۆزان دەکات. لەبەر ئەوەی جیهانی فکری ڕۆژئاوا، کە بە شێوەی پڕاکتیکی لە دژی کوردان بووە، بە ڕوونی دەبینرێ کە ئێستا لە گەڵ کوردستانە هەر ئەوەشە وایکردوە گێچ بکەوێتە کەوڵی وڵاتانی ئیقلیمی و جاشەکانیان.

Back to top button