میدیاکانی کۆمەڵی ئیسلامی زانیاری ھەوڵگری لەسەر پێشمەرگە بڵاو دەکەنەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ماوەیەکە میدیاکانی کۆمەڵی ئیسلامی دەستیان کردوە بە بڵاو کردنەوەی زانیاری ھەواڵگری لەسەر جموجۆڵی پێشمەرگەی کوردستان و ئاشکرا کردنی جۆری چەک و پێشاندانی ڕەبایەکانی پێشمەرگە.

بە سوود وەرگرتن لە ئازادی میدیایی ، کۆمەڵی ئیسلامی وەک پیشەی ھەمیشەیی خۆی دەستی کردوە بە بڵاو کردنەوەی زانیاری لەسەر پێشمەرگە بەناوی پەخشکردنی ھەواڵ ، کەناڵی پەیام کە بودجەکەی لەلایەن دەزگای ھەواڵگری وڵاتێکی ھەرێمیەوە تەرخان دەکرێت ، لەئێستادا دەستی کردوە بە بڵاو کردنەوەی زانیاری لەسەر پێشمەرگە و جۆری چەکی و ڕەبایەکانی ، ھەروەھا بڵاو کردنەوەی زانیاری لەسەر ژمارەی پێشمەرگە.

ماکوان دیاکۆ چاودێری سیاسی پێی وایە ئەوەی کە میدیاکانی کۆمەڵی ئیسلامی ئەنجامی دەدات پێدانی زانیاری ھەواڵگریە بە دوژمن نەک کاری میدیایی ، بەڕای بەشی زۆربەی چاودێرانی سیاسی ئەوەی کۆمەڵی ئیسلامی دەیکات درێژەپێدەری ئەو کارەیە کەپێشتریش بۆ ڕێکخراوە تیرورستیەکان ئەنجامیان دەدا ، بۆیە سنور دانان و تۆمارکردنی سکاڵا لەسەریان لە دادگا بە باشترین چارەسەر دادەنرێت لە ئێستادا.

Back to top button