میرا عەلی “ئاگری عیشق”ی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “میرا عەلی” نوێترین بەرهەمی بەناوی “ ئاگری عیشق” بڵاوکردەوە.

ئەم ڤیدیۆکلیپە لەلایەن هونەرمەندی گۆرانیبێژ”میرا عەلی” وتراوەتەوە و لە چەناڵی تایبەت بە هەڵکەوت زاهیر بڵاوکراوەتەوە، “هەڵکەوت زاهیر” ئاوازەکەی بۆ داناوە، هۆنراوەکەشی لەلایەن “عەبدولقەهار زاخۆیی” نووسراوە، کاری رێکخستنەکەی “هێمن حوسێن” بۆ بە ئەنجام گەیاندووە.

میرا عەلی یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی کوردستان، زیاتر لە ١٠ ساڵە سەرقاڵی کاری هونەرییە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆیەتی.

Back to top button