میلیشیاکان دەستبەرداری داواکەیان بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق نەبوون

هۆشیار عەلی – خۆر
میلیشیاکان دەستبەرداری داواکەیان بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق نەبوون و لە میدیاکان وای بڵاودەکەنەوە کە مستەفا کازمی بۆ دانوستانی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەچێتە ئەمریکا.
عامر الفایز، ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، رای دەگەیەنێت. پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی خولی دووەمی دانوستانەکانی بەغدا و واشنتۆن دەبێت.
عامر الفایز، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رای گەیاندووە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ودیدار و گفتوگۆکانی لە گەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەم وڵاتە، دۆسیەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەخاتە سەر مێزی دانوستان.
ئەم ئەندامەی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵیت، سەردانەکەی کازمی بۆ واشنتۆن لە ڕووی ئەمنییەوە چەندین ڕەهەندی هەیە و پرسی پاشەكشەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق، یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی ئەم گفتوگۆیانە دەبێت کە دیالۆگی ستراتیژی واشنتۆن و بەغدا دەناسرێتەوە.
بڕیارە کازمی لە ڕۆژانی داهاتوو، سەردانی ئەمریکا بکات.

Back to top button