میلیشیاکان لە قاچاخچیەتی سنوورەکان بەردەوامن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

کاری قاچاخچێتی لە سنورەکانی عێڕاق بەردەوامن لەلایەن میلیشیاکانەوە تاوەکو ئێستا هیچ کەس و گروپێک لەسەر کاری قاچاخچێتی دەستگیرنەکراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون لەزاری چەند سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ، کاری قاچاخچێتی لە سنورەکانی نێوان عێڕاق و سوریا بەردەوامە و چەندین مەرزی نوێی نافەرمی کراوەتەوە، بەڵام هیچ کەسێک بەتایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق ناوێرن بەدواداچوونی بۆ بکەن.
بەپێی زانیاریەکان ئەو کەلوپەلانەی کە بازرگانیان پێوە دەکرێت بریتین لە ( چەک ، خواردن ، جلوبەرگ ، نەوتی ڕەش بەتەنکەر ، ئۆتۆمبێلی دزراو لە عێڕاق و ساخ کردنەوەی لە سوریا …هتد ،) ، هەروەها حکوومەتی عێڕاقیش تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ڕێگری لە میلیشیاکان بکات لەو کارە نایاساییەیان .

Back to top button