میلیشیاکان چەند دەروازەی نوێی سنوری دەکەنەوە

دەست بەسەرداگرتنی دەروازەکان لەلایەن کازمی تەنها نمایشی ڕاگەیاندن بووە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

دوای ئەوەی حکوومەتی عێڕاق ڕای گەیاند دەستیان گرتووە بەسەر دەروازە سنوریەکان بەناوی سەپاندنی یاسا ، دەرکەوت ئەو هەواڵانە تەنها نمایشی ڕاگەیاندن بوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون میلیشایاکانی سەر بە حیزبوڵای عێڕاقی بە دووری ( ١٢ ) کیلۆمەتر لە قائم دەروازەیەکی نوێی سنوریان لەگەڵ سوریادا کردوەتەوە کە بۆ مەبەستی بازرگانی و گواستنەوەی سەربازی بەکار دەهێنرێت ، هەروەها گەشتکردن بۆ سوریا تەنها لەو دەروازەیە ئەنجام دەدرێت کەناوی نراوە ( منفذ الشهيدين ) بەواتای ” دەروازەی دوو شەهید کەمەبەستیان لێی هەردوو سەرکردەی کوژراو قاسم سلێمانی و مەهدی موهەندیسە.

چاودێرانی دۆخی عێڕاق ڕادەگەینن ئەوەی کە حکوومەتی عێڕاقی لەماوەی ڕابردوو ئەنجامیدا تەنها نمایشێکی ڕاگەیاندن بووە، چونکە میلیشیاکان بەردەوامن لە بازرگانیەکەی خۆیان و هاتووچۆی سەربازی نایاسایی هەر ئەنجام دەدرێت .

هەندێک سەرچاوە ڕادەگەیەنن ئەو کاروانە بازرگانیانەی کەلە دەروازەی سنوری قائیم دێت لە ڕێگادا میلیشیاکان دەیانکەنە ئامانج بۆ ئەوەی ناچاربن بە دەروازەی شەهیدەیندا هاتووچۆ بکەن کە ئەمەش وایکردوە دەروازەی شەهیدەین ببێتە جێگرەوەی دەروازە فەرمیەکەی کازمی.

Back to top button