مینە شەلەبی رەوانەی دادگای تاوان دەکرێت

داواکاری گشتی لە میسر، فەرمانی داوە بەرەوانەکردنی”مینە شەلابی” خانمەئەکتەر بۆ دادگای تاوان، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، کە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتی میسڕ دەستی بەسەرداگیراوە.

بەگوێرەی هەواڵێک لە پێگەی تایبەتی داواکاری گشتی میسر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە، بە دانپیادانان و لێدوانی پێنج شایەتحاڵ، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و ئەو تۆمارەڤیدیۆییانەی کە لەڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراون و ئەو پشکنینە کیمییانەی بۆ ئەو ماددانە کراوە کە خانمە ئەکتەرەکە پێی گیراوە، مینە شەلەبی لەلایەن دادگایی تاوانەوە فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەکانی تەواوکردووە، دوای ئەوەی گوێی لە پێنج کارمەند گرتووە کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە کاردەکەن.

داواکاری گشتی ئاماژەی بەوەداوە، لە ڕاپۆرتی تاقیگەی کیمیاییدا دەرکەوتووە ئەو ماددانەی دەستیان بەسەرداگیراوە دوو مادەی هۆشبەریان تێدابووە کە بریتین لە “حەشیش و قەنەب”.

وردەکارییەکانی دۆسیەکە:

پشکنەران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە، لەناو جانتاکانی”مینە شەلەبی”دا دەستیان بەسەر نزیکەی ٣٠ پاکەتدا گرتووە کە لە شێوە و قەبارەی جیاوازدا بوون و ماددەی هۆشبەری “مارێوانایان” تێدابووە،

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە فڕۆکەخانەی قاهیرەی وڵاتی میسڕ خانمەهونەرمەند”مینە شەلابی” دەستگیرکرابوو، دوای ئەوەی ئاشکرابووبوو کە ئەو خانمە هونەرمەندە لەکاتی هاتنەوەی لە ئەمریکاوە هەڵگری مادەی هۆشبەری بووە و لەناو کەرەستەی جوانکارییدا شاردوویەتیەوە.

Back to top button