مین زیاتر لە 13 هەزار كەسی لەهەرێم كردۆتە قوربانی

لە قەزای دوكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی 313 مین و پاشماوەی جەنگ بەشێوەیەكی كۆنترۆڵكراو تەقێنرایەوە.
لەوبارەیەوە جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەم نمونانەی لە پرۆسەیەكی سەركەوتودا تەقێنرایەوە، بریتیبو لە 313 مین و پاشماوەی جەنگی بو كە لەلایەن تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی پلانی بۆ دانرا.
وتیشی: قەزای دوكان وەك هەر قەزاو ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی زۆری بە مین و پاشماوەكانی جەنگ پیس بوە، 16 كیلۆمەتر چوارگۆشە بە مین و پاشماوەكانی جەنگ پیسبوە، لەماوەی رابردوشدا تیمەكان توانیویانە 10.5 كیلۆمەتر چوارگۆشە پاك بكەنەوەو ئێستا تەنها 5.5 كیلۆمەتر چوارگۆشە لەم سنورە ماوە پاكبكرێتەوە.
جەبار مستەفا لەبارەی روبەڕی پیسبو لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 776 كیلۆمەتر چوارگۆشە پیسبو، 521 كیلۆمەتر چوارگۆشەی پاككراوەتەوەو 225 كیلۆمەتر چوارگۆشەی ماوە، كۆی گشتی قوربانیانی مینیش لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان 13 هەزارو 600 كەسە.

Back to top button