مەحما خەلیل: پەکەکە و حەشدی شەعبی ھۆکاری نەگەڕانەوەی خەڵکن بۆ شنگال

بینایی کامەران-خۆر

مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال رایگەیاند؛ بەهۆى بوونى پەکەکە و بەشێک لە حەشدى شەعبى نەبوونى خزمەتگوزارى لە سنوورەکە ئاوارە ئێزیدیەکان ناتوانن بگەڕێنەوە.

مەحما خەلیل ئاماژەی بەوەشداوە؛ ساڵێک و سێ مانگ و دە رۆژ داعش لە قەزاى شنگال دەسەڵاتدار بوو، لەو ماوەیەدا وێڕاى قاییمکردنى بنکە و بارەگاکانیان و هەڵکەندنى دەیان تونێل، سەروەت و سامانى خەڵکیان بە تاڵان برد و کچ و ژنانى ئێزدیان بۆ ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتییان لە عێراق و سووریا گواستەوە، دواتر هێزەکانى پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکى بەرفراوانیان دەستپێکرد و لە ماوەیەکى کەمدا شنگالیان لە داعش رزگار کرد.

مەحما خەلیل ئاماژە بەڕۆلی حکوومەتی عێڕاق دەکات دەڵێت؛ ”ئەگەر حکوومەتى عێراق مەزەندەى ٤٥ ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەى پارێزگاى نەینەوا بکات، ئەوا ئاوەدانکردنەوەى شنگال نزیکەى ١٠ ملیار دۆلارى پێویستە، چونکە هەر شنگال نییە بەڵکو ناحییەکانى سەربە قەزاکەش پێویستییان بە ئاوەدانکردنەوە هەیە، بەڵام ئەوەى پێش ئاوەدانکردنەوەى پێویست بێت، ئاسایی کردنەوەى دۆخى ئەمنى و دەرکردنى چەکدارانى پەکەکە و حەشدى شەعبین”.

Back to top button