مەحموود محەمەد: ئێمە لە رووی تەکنیکی و سیاسیی و ئیداریی، ئامادەکاریمان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێم کردووە

مەحموود محەمەد لەسەر قۆناغی ئێستای عێراق، دەڵێت: “خوێندنەوەیەکی تایبەتی دەوێت، وڵاتێک، کە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە سەقەتی دروستکرا، بە ئاسانی چارەسەری کێشەکان نەکرا، لە عێراقدا کلتورێک حوکمی کرد، یان بووە کلتوری رێڕەوی حکومڕانی ئەم وڵاتە، ئەویش کەڵەکەکردنی کێشەکان بوو بەبێ چارەسەر کردن، یان تەرحیلکردنیان بۆ زەمانێکی تر، ئەمە وای کرد ئەم وڵاتەی کە دروستکرا، بەردەوام کێشەکانی بە هەڵواسراوی و چارەسەرنەکراوی بمێننەوە، زۆرجار کێشەی گەورەتریان لێکەوتووەتەوە، وەک ئەو شەڕانەی بە دەوروبەری فرۆشت، ئەو شەڕانەی بە کوردستانی فرۆشت، هەموو ئەوانە، نەتیجەی ئەم سەقەت دروستکردنەیە. ئێستا خوێندنەوەیەکی بابەتیانەی دەوێت بۆ ئەوەی کە بزانین عێراق چۆن دەکرێ لەم وەزعەی هەیە دەرباز بکرێت، قۆناغی ئێستای مەترسیدارە و گۆڕانکارییەکان زۆر و خێران، لەوانەیە زۆر لەو دەستەڵاتدارانەی عێراق پێڕانەگەن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان هاوتەریب بە ڕێگادا بڕۆن، بۆیە دەبینی لە زۆر شتدا بەجێماون. وڵات بەمشێوازە دەتوانین بڵێین پڕ لە ئاڵۆزی سیاسی و ئابووری و دواکەوتووییدایە”.

Back to top button