مەرجەعیەت چۆنە؟

کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس و نووسەر و چاودێری سیاسی لەسەر پرسی “مەرجەعیەت لەکوردستاندا بابەتگەلێکیان نووسیووە، یەکێک لەوانە “محەمەد ڕەئوف” لەپۆستێکی فەیسبووکدا نووسیەتی “مەرجەعیەتی گوڵەخانە” دەڵێت “لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا 85% کەسی یەکەمی حزبە سیاسیەکانی کوردستان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە سەردانی “محەمەدی حاجی مەحمود” سکرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستانیان کردووە بۆ ئەوەی ڕێگەیەکیان پیشان بدات کەچۆن بگەن بە “بارزانی” 

منیش لێرەوە دەیڵێم ئەی باشە مەرجەعیەت چۆنە؟ خۆ ئێوە بۆ ئەوەی بگەن بەمەرجەعی کورد بەشێکی زۆر ئەو سیاسی و کەسە یەکەمانەی حزب بۆچی سەردانی کاکە حەمەتان کردووە؟ ئیدی ئەم لەناو خەوتن و لەپەڕ خەوتنە مانای چییە؟ بەڵێ سەرۆک بارزانی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی و نەتەوەیی و ناوچەی و نێودەوڵەتی مەرجەعی گەلی کوردە.

#halolaky

Back to top button