مەرزی باشماخ بووە بە ناوەندێكی گەورەی قاچاخچێتی

لاهور جەنگی مانگانە ٣٥ ملیۆن دۆلاری بە قاچاخچیەتی دەست دەکەوێت

هۆشیار عەلی -خۆر

مەرزی باشماخ لەوەتەی کەوتووەتە دەست گروپی لاهور جەنگی بووە بە ناوەندی گەورەی کاری قاچاخچیەتی.

لەمبارەوە عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان، دەڵێت “مەرزی باشماخ ماوەی یەك ساڵە بووە بە ناوەندێكی گەورەی قاچاخچێتی، ئەو كاڵایانەی كە رێگا پێدانیان قەدەغەیە لەم مەرزەوە داخڵدەكرێت، كاڵا قەدەغەكراوەكان لە خەتی ئاسایشەوە دێن و بە هیچ پرۆسەیەكی گومرگدا تێناپەڕن، گرنگرتین ئەو كاڵایانەی بەقاچاخ دێن، ئۆتۆمتبیلی مۆدێل نزم كە بەفەرمی داخڵناكرێت. هێلكەو جگەرەو توتنی نێرگەلەو دوگی حەیوان و قۆخ و پیاز و خەیار و جگەرو مریشك…هتد. نوسینگەی قاچاخی دانراوە بازرگانەكان دەچن لە نوسینگەكان بەپێی ئەو نرخەی دانراوە پارەكە دەدەن، بۆنموونە دوگی حەیوان 30 هەزار دۆلار و هێلكە 12 هەزار دۆلار و خەیار 4 هەزار دۆلار”.

دەشڵێت “بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەی ئێمە كردوومانە قەبارەی قاچاخی لەبامشاخ نزیكەی 35 ملیۆن دۆلاری مانگانەیە”.

Back to top button