مەسرور بارزانی: بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی، گاڵتەجارییە

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ رادەستکردنەوەی بارەگای سەرەکیی پارتی لە کەرکووک، لە پەیامێکدا رای گەیاند “بڕیارێکی گاڵتەجارییە”.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، رای گەیاندووە: “بڕیارەکەی ئەمڕۆی ‘دادگای فیدراڵی’ گاڵتەجارییە”.

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا، رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لە کەرکووک بە پارتی دیموکراتی کوردستان راگرت و ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چۆڵکردنی بارەگاکە و رادەستکردنەوەی بە پارتی، تا کاتی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە رادەگیرێت.

Back to top button