مەسرور بارزانی سێ ملیار دینار بۆ هێڵی شەمەندەفەر ته‌رخان دەکات

هۆشیار عەلی – خۆر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٣ ملیار دینار بۆ دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستاندا دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوەڵامی پەڕلەمانتاراندا رایگه‌یاند، هەفتەی رابردوو لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیار درا بڕی سێ ملیار دینار بۆ پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر تەرخان بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەو هێڵە عێراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە و كاریگەرییەكی گەورە دەكاتە سەر ئابووری و گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان.

Back to top button