مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری ئیڤێنتێكی تایبه‌ت له‌ رێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه‌ دەکات

له‌ یادی 30 ساڵه‌ی ده‌رچوونی بریاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ دیارییكردنی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئیڤێنتێكی تایبه‌ت له‌ رێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ هاوبەشی به‌رپرسانی پێشوو و ئێستای حكومه‌تی به‌ریتانیا و گروپی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌و ئیڤێنته‌، كه‌ بڕیارە‌ 8ی نیسان به‌ڕێوه‌بچێت، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی ڤیدیۆیی پێشكه‌ش ده‌كات، دواتریش سێر جۆن مه‌یجه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا و یه‌كێك له‌ دۆسته‌ نزیكه‌كانی كورد و هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه‌ رۆڵێكی به‌رچاوی بینی له‌ دیارییكردنی ناوچه‌ی ئارام، گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.

ئه‌و ئیڤێنته‌ تایبه‌ته‌، له‌ كاتژمێر 10:30 به‌ كاتی له‌نده‌ن له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌ڕێوه‌ دەچێت.

Back to top button