مەسرور بارزانی: هەموو منداڵێک لە کوردستان مافی ئەوەی هەیە دەستپێکی ژیانی بە باشترین شێوە بێت.

((خۆر))-

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی١١ی٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: “سەرکەوتنی دوورمەودای کوردستان پەیوەستە بەوەی منداڵەکانمان تا چەند دەتوانن پەرە بە بەهرەکانیان بدەن”.

دەشڵێت: “لە ڕۆژی جیهانی منداڵان، سوپاسی منداڵەکانمان و مامۆستا بەتواناکانمان دەکەم کە بەیەکەوە بەرەدەوامن لە زاڵبوون بەسەر تەحەددیاتە نوێیەکاندا”.

Back to top button