مەسرور بارزانی وەڵامی چەند پرسیارێکی هاووڵاتیان دەداتەوە

هۆشیار عەلی – خۆر
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییەكدا ئاشكرای كرد كە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی چاکسازی دەستپێکردوە، سەرەڕای ڕێگریەکانی بەردەمی بەڵام بە دڵنیاییەوە بەردەوام دەبێ، بۆ وەڵامی پرسیارێکی تایبەت لە ژیانی، کە ئەگەر سیاسی نەبووایە چ کارێکی دەکرد، ئاماژەی بەوە دا، دوور لە ژیانی سیاسی، حەزی دەكرد شێوەكار بێت.

مەسرور بارزانی لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بە ڤیدیۆ وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییان دەداتەوە.
ئەمڕۆ لە بەشی یەكەمی وەڵامەكانیدا جەختی لەسەر بەردەوامی پڕۆسەی چاکسازی کردەوە، ئاماژەی بەوەدا، هەنگاوی باشیان ناوە، گووتیشی “بەڕێزێكی خۆشەویست پرسیویەتی لە ژیانێكی ئاسایی و دوور لە سیاسەت، حەزم دەكرد ببم بە چی؟ من حەزم لە شێوەكاریە، حەزم دەكرد ببمە شێوەكار، ئێستاش كە بوارم هەبێت، شێوەكاری دەكەم”.

سەرۆكی حكوومەت دەشڵێت “زۆر حەزی لە سرووشتە، بۆیە حەزی دەكرد لە بواری ژینگەپارێزییشدا كار بكات”.

مەسرور بارزانی هەروەها وەڵامی پرسیاری شاخەوانێكی كوردی داوەتەوە كە لێی پرسیوە ئایا ئامادەیە لەگەڵ شاخەوانەكاندا بەشدار بێت بۆ پاككردنەوەی شوێنێك؟ لە وەڵامدا دەڵێ بێگومان خۆی ئەمەی لە بەرنامەدا هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە نالەبارەی كۆرۆنا دواكەوت، دەشڵێ هەوڵ دەدەن لە داهاتوودا بیاندۆزنەوە و بە یەكەوە بچن بۆ خاوێنكردنەوەی ژینگە.

Back to top button