مەسرور بارزانی پیلانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هەرێمی كوردستانی شکست پێهێنا

 ڕێككەوتنی هه‌ولێر و به‌غدا كۆتایی هێنا به‌و ده‌نگانه‌ی دەیانویست بە پاساوی سەرنەگرتنی رێككه‌وتنی هەولێر و بەغداوە كە هەر خۆیان ئاستەنگیان بۆ دروست دەكرد، بەشێك لە هەرێمی كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكه‌نه‌وه‌، ئەویش لە ژێر ناوی لامەركەزی یان بەهەرێمكردنی سلێمانییەوە، جگە لەوەی ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا كۆتایی بە بانگەشەی درۆیینەی ئەوانەش هێنا كە دەیانگوت مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەخەینە سەر بەغدا.

 ئەم شكستە دەبێت باشترین ئەزموون بێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و حزب و تاقمە خۆفرۆشانەی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ حكوومییه‌كان، هه‌ر هه‌وڵێكیان ده‌دا بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان. 

سەرکەوتنی رێککەتنی هەولێر و بەغدا، دەرئەنجامی پێداگریی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە بەهۆیەوە تواندرا سەروەریی هەرێمی كوردستان بەسەر نەوت و سامانە سرووشتییەكەی بە یاسا و لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە جەختی لێ بكرێتەوە، چیتریش ئەو پاساوە نەما كە بە بیانووی نایاساییبوونەوە ئاستەنگ بۆ پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان دروست بكرێت، بەمەش هەرێمی كوردستان لە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوت ئازادتر دەبێت و كۆت و بەندەكانی بەردەمی كەمتر دەبێت.  هەروەها پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان گرنگییە‌كی تایبه‌ت و زیاتریشی وەرگرت، بەتایبەتیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یەدەگی هەرێمی كوردستان بە نزیكه‌ی 45 ملیار به‌رمیل نه‌وت دەقەبڵێندرێت و پێشبینیش دەكرێت 5.66 تریلیۆن مه‌ترسێجا گازی سروشتی لە ژێر خاكەكەیدا هەبێت، كۆی ئه‌مانه‌ پاڵنه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی له ‌به‌غداوه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ پاشه‌كشه‌ بكات كه‌ پێی وابوو پرۆسه‌ی نه‌وت له‌ كوردستان ناشه‌فاف و ئاقارێكی خراپی وه‌رگرتووه‌. تا ئێستا ئه‌وه‌ی كراوه‌ گرنگ بووه‌. 

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٣١ی ئاداری ٢٠٢١، پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی عێراقی پەسەند كرد و پشكی هەرێمی كوردستانی تێدا جێگیر كرد، دواتریش لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر و پەرلەمانتارانی سەر بە لاهوور كە پێشتر هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەبوو شكست بە هەر ڕێككەوتنێكی نیوان هەولێر و بەغدا بهێنن، خۆیان وەك پاڵەوان نیشان دا و هیچ باسێكیشیان لەو كۆبوونەوە و هەوڵە نهێنییانەیان بۆ رادەستكردنەوەی سلێمانی بە عێراق یان بەهەرێمكردن یان مامەڵەی راستەوخۆی سلێمانی و عێراق نەكرد كە لایەنە عەرەبییەكان ئامادەنەبوون بەدەم داواكانیانەوە بچن، ئەگینا ئەوان هەموو هەوڵێكیان لەم پێناوەدا دابوو.

Back to top button