مەسرور بارزانی 400 ملیۆن دینار بۆ تەندروستی ڕاپەرین تەرخان دەکات

مەسرور بارزانی 400 ملیۆن دینار بۆ تەندروستی ڕاپەرین تەرخان دەکات

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی 400 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستیی دەڤەری راپەڕین دەدات.

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە دەڤەری راپەڕین، سەرۆکی حکـومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر خەرجکرنی بڕی 400 ملیۆن دینار وەك هاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری راپەرین دەدات.

بەپێی راگەیێندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-10-2021 بڵاوکراوتەوە “مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر خەرجکرنی بڕی 400 ملیۆن دینار دا وەك هاوکاریی بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری راپەرین”.

وەک لە راگەیێندراوەکە ئاماژەی پێدراوە “بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆکسجین و گازی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی ژیان خەرجدەکرێت و بڕی 150 ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینکرنی پێداویستی پزیشکی بۆ دەڤەرەکە خەرج دەکرێت”.

Back to top button