مەسعود حەیدەر : مەدرەسەی ئیرھابی فکری راستی پێ قبوڵ ناکرێت و خەڵکی چەواشە دەکەن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق پێیوایە نیشتمانپەروەری ئەوەیە ھەوڵی جددی چارەسەری کێشەکانی خەلک بدەی، خیانەتیش ئەوەیە یاری بە عەقڵ و سۆزی خەڵک بکەی و وەرەقەیەکی سووتاویان بۆ بەرزبکەیتەوە بە ئامانجی سیاسی و شەخسی.
مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به ‌خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی(‌فه‌یسبووك) نوسیویەتی ”ھەموو مووچەخۆرێک مافی رەوای خۆیەتی لە کاتی خۆی مووچەکەی وەربگرێت، نیشتمانپەروەری ئەوەیە ھەوڵی جددی چارەسەری کێشەکانی خەلک بدەی، خیانەتیش ئەوەیە یاری بە عەقڵ و سۆزی خەڵک بکەی و وەرەقەیەکی سووتاویان بۆ بەرزبکەیتەوە بە ئامانجی سیاسی و شەخسی“.
دەشڵێت ‌“من باسی دەسەڵاتەکانی ھەرێم و ئالیەتی مامەڵەی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیم كردووه کە ماددەی ١١٧ و ١٢١ ی دەستوور ئاماژەی پێکردووە، بەرچاو ڕوونی و راستێکانم بە ڕای گشتی داوە بۆ ئەوەی خاوەن ماف کە مووچەخۆرانی ھەرێمە چەواشە نەکرێن و نەبنە کەرەستەی ململانێی سیاسی و بانگەشەی ھەڵبژاردن“.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بەوەش داوە‌ ھەموو کەسێک ئازادە لەوەی ئایە بە خواستی دڵ ھەلسەنگاندن دەکات یان لەسەر بنەمای زانیاری و لۆژیک، نوسیویەتی ”کەس ناتوانێت موزایەدەو دڵسۆزی بۆ خەڵکی ھەرێم بە من بفرۆشێتەوە، کاتێک من بەرگریم لە مافی مووچەخۆرانی ھەرێم دەکرد، ھەندێ لە حزبە کوردیەکان داوایان لە حه‌یده‌ر عەبادی دەکرد یەک فلس مووچە نەنێرێ بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی حکوومەتەکانی پێشوو بڕوخێن ( ناوی حزبەکان و کەسەکانیشم لایە)، لەو کاتە مووچەخۆران وەزعیان زۆر لە ئێستا خراپتر بوو، بە کەسیشی نافرۆشینەوەو نوێنەری ھەموو چین و توێژەکان بوومەو بێ جیاوازی بەرگریم کردووە و بەرگریش دەکەم لە ھەموو خەڵکی کوردستان“.
ئەوەشی گوتووە:” ئێستاش خەڵکی نابێت بە ھەندێ قسەی بریقەدار بخەڵەتێن، ھەر کەسێکیش حەزی لەو قەوانەیە با ئاواتی لەسەر ھەڵچنێ و کەس رێگری لێ ناکات. بەداخەوە بەشێک لە خەڵکی ئێمە حەزیان لە راستی نییە“.

Back to top button