مەسعود عەبدولخالق ئەحمەد میرە دوو ئەڵقە لە گوێی ئیقلیمی لە هەرێمی کوردستان!

((خۆر))- هۆشیار عەلی

لە ناوەڕاستی مانگی ٦ی ٢٠١٩ هەریەک لە مەسعود عەبدولخالق و ئەحمەد میرە بە جووتە بەناوی سەفەر و سیاحە چوونە ئێران، دواتر میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ئاشکرایان کرد کە ئەو دوو جووتە وەشێنە لە بارەگاکانی ئیتلاعات بینراون.
ئەو کات سۆران سێوکانی، چاودێری سیاسی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، نووسینێکی بەناونیشانی (ئەحمەد میرە و مەسعود عەبدولخالق و ئیتڵاعات، چ پەیوەندییەک) بڵاو کردەوە.
لەو نووسینەیدا سێوکانی باسی لەوە کرد کە پاش ئەوەی هەواڵی بینینی ئەحمەد میرە لە بارەگای ئیتڵاعاتی شاری ورمێ (رەزاییە) بڵاو بووەوە، میرە خۆی هاتووە ڕوونکردنەوەیەکی داوە و بانگەشەی کردووە کە دوو کاتژمێر لەگەڵ مەسعود عەبدولخالق لەلای ئیتڵاعات دەستگیر کراوە.
ئەو چاودێرە بە گاڵتەوە نووسیویەتی: “من هەردووکیان دەناسم، بۆ ماوەیەکی باش لەگەڵ مەسعود عەبدولخالق بەرنامەمان هەبووە، دوو ساڵ پێش ئێستا میرەی نەدەناسی، ئێستا بۆ پێکەوە چوون بۆ ڕەزاییە؟”.
هەروەها پرسیارێکیشی لە ئەحمەد میرە کرد “میرە لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت، عەبدولخالق کتێبێکی لەسەر ژیانی قاسملوو پێ بووە، بۆیە گیراون، جا لە ئێران کتێبت لەسەر قاسملوو پێ بگیرێت، بە دوو کاتژمێر نەجاتت دەبێ؟ وەڵا پێستت کەوڵ ئەکەن میرە گیان”.
هەر لەو نووسینەیدا سۆران سێوکانی جەختی کردووەتەوە کە ئەگەر ئەحمەد میرە خۆی ڕوونکردنەوەکەی نووسیبێت، ئەوە “مۆری ئیتڵاعاتییەکە ئاشکرایە”. دەشڵێت: “ئەوەی خۆشە ئەوان بە ئێمە مانان دەڵێن جاش و قەڵەمفرۆش”.
ئەحمەد میرە، بەرپرسی ماڵپەڕی (لڤین)، یەکێکە لەو کەسانەی کە بەردەوام دژی هەر پرسە نەتەوەییەکانی کورد و سەربەخۆیی کوردستانە.
مەسعود عەبدولخالقی بەرپرسی دەزگای (ستاندەر)یش جگە لە دژایەتیی بەردەوامی مافە نەتەوەییەکانی کورد، لە دوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (جام کورد)ی سەر بە کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، باسی لەوە کردووە کە دەستکەوتە مەزنەکانی کورد لەسەردەمی ئیمام خومەینی بەدەست هاتوون.
جێی باسە نوێکردنەوەی ئەو بابەتە بۆ ئەوەیە هەموو خەڵکی کوردستان ئەو جووتە وەشێنانە بناسن کە هەرکات جۆی زۆریان لەولا و ئەولا بۆ ڕوو بکرێت، جووتەی زیاتر دەوەشێنن.

Back to top button