مەلا بەختیار : سڕکردنم پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆ ‌و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیە

((خۆر))-

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی له‌ نوسینێكدا له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه‌، ژمارەیەك لە هونەرمەندانی شێوەكار سەردانیان کردووە و لە بەرامبەر بڕیاری سڕکردنیدا لەلایەن حزبەکەی خۆیەوە، پشتیوانیان بۆ دەربڕیوە.

باس له‌وه‌شكردوه‌، “من نامەوێت‌ بە هیچ جۆرێك بچمە ناو ئەو بابەتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی چاوەڕێ‌ دەكەم بزانم ئەنجومەنی باڵا سیاسی لەسەر ئەم بڕیارە، كە پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆ ‌و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیە و كاك كۆسرەت سەرۆكیەتی، چ هەڵوێستێكیان دەبێت؟”.

راشیگەیاندووە، دواتر لەبەر رۆشنایی هەڵوێستی ئەنجومەنەكە، ئەویش هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشکردووە، “چركەیەك لە هەستما، لە هەڵوێستما، لە مێژوومدا، لە ئێستا و لە ئاییندەشمدا، ئەم بڕیارە كاریگەری لە سەرم نەبووە”.

رۆژی 21 ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی سیچ مانگ مه‌لا به‌ختیاری له‌ كاری حزبی سڕ كرد، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كتێبه‌كه‌یدا به‌ ناوی له‌ بری بیره‌وه‌ری ره‌خنه‌ی توندی له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردوی گۆڕان گرتبوو.

Back to top button